سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، حەوت بەندکراو لەوانە ژنێک لە زیندانی قزڵحێساری کەرەج بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بەئەنقەست” ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “مۆحسین مۆرادی” خەڵکی شارستانی نوورئاباد، “حەمزە تورکاشوەند” خەڵکی کەنگاوەر و “جەعفەر ڕەستگار” خەڵکی هەرسین، کە پێشتر بە تۆمەتی ڕاگەیەندراو دەستبتسەر کرابوون، لە زیندانی قزڵحێسار ئێعدام کران. هاوکات سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ئەحمەد عەلیزادە” ٢٦ ساڵ تەمەن، “خالید تاجیک” حەڵکی ئەفغانستان و “سامان بۆزۆرگی” و هەروەها ژنێک کە ناوی بڵاونەکراوەتەوە، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لەم زیندانە ئێعدام کران. شایانی باسە، ئەحمەد عەلیزادە لە شەش ساڵ لەمەوبەر کە تەمەنی ٢٠ ساڵ و خوێندکار بوو، دەستبەسەر و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.