فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی حەوت بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ
هەینی ۲۶-۱۲-۱۴۰۱   |  17-03-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سزای سێدارەی لانیکەم ٧ بەندکراو بە ناوەکانی “فرووهەر عەباس نژاد، محەممەد ئەیووبیان، جەهانبەخش ڕادلوویی، حەسەن عومەری، نەسیم نیازی، یاسین ڕەشیدی و مەحیەدین ئیبراهیمی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی لانیکەم پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “فرووهەر عەباسی نژاد، تەمەن ٤٠ ساڵ، محەممەد ئەیووبیان تەمەن ٣٧ ساڵ، جەهانبەخش ڕادلویی، حەسەن عومەری و یاسین ڕەشیدی کە پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانە پەیوەندیدارەکان بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهاتووە. هەروەها سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “نەسرین نیازی (نەسیم) کە لەبەندی ژنانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی گواسترابووەوە جێبەجێ کراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو و تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدا لەبەردەستدا نییە. هاوکات سزای سێدارەی مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری شنۆ، کە لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ بەندی تاکەکەسی گواسترابوویەوە، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەکردەوە دەرهات.