فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی حەوت بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند
دوشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۴   |  05-05-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، لانیکەم حەوت بەندکراو بە ناوەکانی “خەسرەو سارانی، مەحموود سارانی، یووسف شەروور وەش، عەلیرەزا لالوزایی، مووسا شکووهی،موجتەبا لەکزایی و عەلی نووری” لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوانە لە پێوەند لەگەڵ “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. شایانی باە، ئەم حەوت بەندکراوە ڕۆژی شەممە ١٣ی گوڵان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.