فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی حەوت بەندکراو لە زیندانەکانی قەزوێن، کرماشان، ئەهواز، قۆم و ڕەشت
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “خودایار كەیفەری”، هاووڵاتیی خەڵكی سەحنە و “عەلی موراد ڕەنجبەران”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵكی قەزوین لە زیندانی قەزوێن، “محەممەد شامورادی”، تەمەن ٢٩ ساڵ و “فەرهوود حسێنی”، تەمەن ٢٨ ساڵ، كە هەردووكیان خەڵكی كرماشانن لە زیندانی دیزڵاوا و “تالیب ئەحمەدپوور”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی ئەهواز لە زیندانی سپیداری ئەم شارە و هەرەها “سەفەر کەماڵی” خەڵکی کەرەج لە زیندانی ناوەندی قوم جێبەجێ كراون.
لەم نێوانەدا، خودایار كەیفەری چوار ساڵ پێش، تالیب ئەحمەدپوور و سەفەر کەماڵی سێ ساڵ پێش و محەممەد شامورادی و فەرهوود حسێنی، پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” دەستبەسەر و دواتر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها، عەلی موراد ڕەنجبەران چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. لە لایەكی دیكەوە، سەر لە بەیانی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی عەزیز سداقەت، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی گورگان بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” لە زیندانی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ كراوە.