
سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “ڕەزا شەریفزادە” و “موجتەبا ئیزەدی” کە پێشتر بە تۆمەتی”تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.
هاوکات دوو بەندکراو بە ناوەکانی “غوڵام ساعێدیان” تەمەن ٤٨ ساڵ و “مستەفا میرئەحمەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ و هەر دوو خەڵکی یاسووج، حوکمی ئێعدامەکەیان کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بەسەریان سەپێندرابوو، لەزیندانی ناوەندیی یاسووج بەکردەوە دەرهات. هەر لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی ئێعدامی “کامڕان ئەمرایی” بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی کرمان بەکردەوە دەرهاتووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “سیامەک محەممەدی پوور” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی خوڕەماوا بەکردەوە دەرهاتووە. هەروەها سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ڕەسووڵ عەڕەبی” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بەکردەوە دەرهات.