فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی حەوت بەندکراو لە زیندانەکانی سنە و خوزستان
شەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۴   |  04-10-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراو کە ناوی یەکێکیان “سامان محەممەدی خیارە” ڕاگەیەندراوە، لە زیندانەکانی ڕژیم لە سنە و خوزستان بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سامان محەممەدی خیارە بە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٨٨ لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە “محارەبە” تاوانبار کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە هەر وەها ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی شەش بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی مەجدەم، محەممەدڕەزا مۆقەدەم، مۆعین خەنفەری، حەبیب درێس، عەدنان غەبیشاوی و سالم موسەوی”، بەتۆمەتی “جیایی خوازی” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” لە زیندانی ناوەندیی ئەهواز بەکردەوە دەرهاتووە. شایانی باسە، ئێعدامی ئەم بەندکراوانە بە شێوەی شاراوە و بەبێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دراوە.