ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
شەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۴   |  15-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان،، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، جگە لە ئێعدامی زابتەددین (عادل)، خەڵکی سەڵماس، دوو بەندکراوی دیکە بەناوەکانی “حاجی نەبیزادە” و “عەبدولڕەحمان حەبیبی”، هەردووکیان خەڵکی ورمێ، حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم سێ بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.