فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دووبەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مێهدی حەسەنی”، تەمەن ۵۳ ساڵ و “بێهرووز ئیحسانی ئیسلاملوو”، تەمەن ۶۵ ساڵ، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەواڵنێری میزان، میدیای فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە، بە بێ ئاماژە بە وردەکارییەکان ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەو بەندکراوانە لە چالاکییەکانیان “تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئەمنی” بووە. شایانی باسە، داوای پێداچوونەوە بە سزاکانی ئەو دوو بەندکراوە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا، لانیکەم سێ جار لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرابۆوە. جێگای ئاماژەیە، مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، مێهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو” لە لایەن لقی ۲۶ی دادگای شۆڕشی تاران، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی بە “ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق”، “موحاربە”، “بەغی”، “افساد فی الارض”، “کۆکردنەوەی زانیاریی چینبەندی‌کراو” و “پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” تۆمەتبار کرابوون.