ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی خۆڕەم ئاوا
شەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۲   |  13-05-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان، دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا ئێعدام کران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون کە ئەمڕۆ شەممە لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.