فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوەکانی “مەیسەم فەرهادی” تەمەن ٢٩ ساڵ و “ڕەزا بەختیاری” لە زیندانی دیزڵئاوای ئەو شارەدا جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوانە بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان جێبەجێ کراوە.ذ