ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
شەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۲   |  09-12-2023
سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان حوکمەکەیان بە کردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “عەبدولباست گرگیج” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی زاهێدان و “عەبدولعەزیز شەهلی بەر” ٣٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “جەبەرئاوا”ی شارستانی دێلگان، ئەمڕۆ شەممە لە زیندانی ناوەندی زاهێدان، ئێعدام کران. شایانی باسە، ئەم دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان، گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.