فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی زەنجان
شەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۳   |  08-06-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان،حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “نەسروڵڵا ئەیووبی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئەهواز و “نادر خەسرەوی” تەمەن ٣٣ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی قەزوین لە زیندانی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.
نەسروڵڵا ئەیووبی دوو ساڵ پێش و نادر خەسرەوی سێ ساڵ لەمەوبەر لە دوو پەروەندەی جیاوازدا دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.