فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۳   |  02-10-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “فەرزوڵا نەسیری” خەڵکی شاری کۆهدەشت و “هەمزە شەهبازی” خەڵکی شاری تاران لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا بوو. شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە و ڕۆژی ڕابردوو دوایین چاوپێکەوتنی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو.