ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز
دوشەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۳   |  16-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز، بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد کەسرانی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئەهەر و “قوربان ڕازی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی تەورێز کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی یەکشەممە حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی تەورێز، چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.