ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی جیرۆفت
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەسعەد ئەمینی” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت و “سامان فەخری” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بانە لە زیندانی ناوەندی جیرۆفت جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە گواسترابوونەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ لە شاری جیرۆفت دەستبەسەر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.