فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

سەزلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی زاهێدان بە ناوەکانی “ئەحمەد بەراهوویی” و “کوروس نارۆیی” تەمەن ٤٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو بەندکراوە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە نایین شاری ئیسفەهان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە بەندی “ئەفاغەنە”ی ئەم زیندانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، گواسترابوونەوە ژووری تاکەکەسی.