فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
سێشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۳   |  07-01-2025

سەرلەبەیانی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی ئاتین” تەمەن ٢٨ ساڵ و “ڕەزا سەیدی” تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە لە دوای ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو بەندکراوە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” دەستبەسەر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.