فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەڵماس
شەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۲   |  06-05-2023

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا خان محەممەدی”و “سەلاحەدین مەجیدی” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا بوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا.

 بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١۶ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی گوندی “هەفتوان”ی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خان محەممەدی و سەلاحەدین مەجیدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا. جێگەی ئاماژەیە،ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سەڵماس گواسترابوونەوە. شایانی باسە، “کامڵ مەجیدی دودکانلوو” باوکی سەلاحەدین مەجیدی پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری پارەکە بە هەمان تۆمەت و لە زیندانی سەڵماس لەسێدارە درابوو.