فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی دزفوول
پێنجشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۴   |  01-05-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۱ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “کەریم فەرخوەند”، تەمەن ٢٥ ساڵ و “مەحموود ئوستاد مۆمزایی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و هەردوو خەڵکی دزفوول لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەحموود ئوستاد مۆمزایی و کەریم فەرخوەند پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی “دزیی چەکداری” دەستبەسەر کرابوون و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی دزفوول بە کۆبوونەوە لەبەردم زیندانی ناوەندیی دزفوول، داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو دوو بەندکراوەیان کردبوو کە بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم بەمەبەستی بڵاوەپێکردن بە خەڵک تەقەی هەواییان کردبوو.