فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیدانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەخروڵڵا شیروزەهی” تەمەن ٣٠ ساڵ و “ئیبراهیم لەجەیی” تەمەن ٣٥ ساڵ و هەردوو خەڵکی زاهێدان کە لە دوو پەروەندەی جیاجیادا، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.