فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئەراک و نەهاوەند
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “جەواد یاربەیگی” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئەم زیندانیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی زیندانیەک بە ناوی “ئەحمەدعەلی مەهدی نژاد” خەڵکی سەحنە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە زیندانی ناوەندیی نەهاوەند جێبەجێ کراوە.