فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی یەزد
شەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۴   |  09-08-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “هاشم سۆرخی” تەمەن ٤٢ و “ڕەحمان جەهانگیری” تەمەن ٤٥ ساڵ کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی یەزد بەکردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی تەورێز بەناوی “حەسەن عەلی زینی زادە” کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی تەورێز بەکردەوە دەرهات. هەر لە هەمان ڕۆژ، حوکمی ئێعدامی “حەسەن شاهروودی” تەمەن ٥٧ ساڵ بەهەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی برووجێرد، بەکردەوە دەرهاتووە.