فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد پایەدار” و “پەیمان ئەکبەری بیرگانی”، لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات حوکمی ئێعدامی “فیرووز یاری نژاد گراوەند” خەڵکی کۆیەشت تا کاتی دیاری نەکراو هەڵوەشایەوە. ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە لایەن ناوەندی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگەی ئەماژەیە، ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان، گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی پارسلۆنی خۆڕەم ئاوا. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم بەندکراوانە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێرانه‌وه بڵاونەکراوەتەوە.