سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ئیسفەهان و سەراوان، لە سەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری “مۆبارەکە”ی ئیسفەهان بە ناوی “عەلیڕەزا” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات. هەروەها، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەمین بارک زێهی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئێرانشار، بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندی سەراوان بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری، بڵاونەکراوەتەوە.