ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ئەراک و سمنان
سێشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۳   |  14-01-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “پوویا عەسگەری” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئەراک، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، پوویا عەسگەری چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هاوکات ڕۆژی یەکشەممە حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوێ “جەعفەر فەلاح” تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی زیباشاری سەر بە تاران، بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی سمنان بەکردەوە دەرهات.