ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ئیسفەراین و کرماشان
هەینی ۰۲-۰۸-۱۴۰۴   |  24-10-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “نوورمحەممەد شاملوو” خەڵکی ئیسفەراین لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.
هەروەها، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ساسان لوڕستانی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاباد، بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی کرماشان بە نهێنی و بە بێ مافی چاوپێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بنەماڵە جێبەجێ کراوە.