ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ئیلام و کرماشان
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی کەریمی” خەڵکی کرماشان لە زیندانی دیزڵاوای ئەمشارە جێبەجێ کراوە.
هاوکات حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “قوباد ئۆلفەتی” خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە دۆسیەی جیاجیادا دستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.