فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی بێهبەهان و ڕامهۆرمۆز
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “فەرەهمەندی جو” خەڵکی بێهبەهان کە پێشتر بە تۆئمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی بێهبەهان بەکردەوە دەرهات.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانی ڕؤژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “عەلی کورد”، تەمەن ٣١ سآڵ و خەڵکی باغ مەلک، بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی ڕامهۆرمۆز جێبەجێ کرا.