فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی تەورێز و گورگان
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆئمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “مورتێزا سەعادەتپوور زینی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندێکی سەر بە شارێ تەورێز کە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کراوە، ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوەندیی تەورێز حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی عەباس فاتحی تەمەن ٢٨ ساڵ کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆئمەتی کوشتن دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی گورگان بەکردەوە دەرهات.