ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی دزفوول و ئیلام
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “حەمید سەرلەک” بەندکراوی خەڵکی دزفوول سەر بە پارێزگای خووزستان، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
حەمید سەرلەک پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی ئەمیر حسێنپوور، تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. ئەمیر حسێنپوور چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.