فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و زەنجان
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

بەندکراوێک بە ناوی “هوومەن گەراوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامەکەی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.
هاوکات حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “بیژەن حسێن پەنا” لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهاتووە.شایانی باسە، ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.