فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی مەلایر و کرماشان
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەمەد عەلی قولیزادە” خەڵکی شاری مەلایەر لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ڕەحمان عەلی ئەکبەری” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی “ئەنگەز” سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە  تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو.
بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان، تەنیا لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥دا ، لانیکەم ١٥٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.