فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە بەندەرعەباس و گومبەزی کەیکاوس
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، لانیکەم دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە بەندرعباس و گومبەزی کەیکاوس لەسێدارە دران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی یەکشەممە ٩ی گوڵان، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ڕاشد بەلووچی” ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا. شایانی باسە، ڕاشد بەلووچی ٧ ساڵ لەمەوبەر لە دوورگەی کیش بە تۆمەتی “کوشتنی  بەئەنقەستی شۆفێرێکی تاکسی کە ئەندامی خانەنشینی سپای پاسداران بووە”، دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدان بەسەریدا سەپێنراوە. ئەو بەندکراوە کارتی سووری نەخۆشیی دەروونی بووە و ناوەندی دادوەری بەبێ لە بەر چاوگرتنی بارودۆخی جەستەیی و دەروونی ناوبراو، سزای سێدارە بەسەریدا سەپاندبوو. لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان ڕۆژدا بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “کەماڵ ئاباد”ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە ناوی مەنسوور ناروویی تەمەن ٣٦ ساڵ بەهەمان تۆمەت، لە زیندانی ناوەندی گومبەزی کەیکاوس ئێعدام کرا. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.