ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە کرمان و ئیسفەهان
شەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۳   |  28-09-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە شارەکانی کرمان و ئیسفەهان، ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی “میلاد ئێخلاس پوور” کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دادگا بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە بەکردەوە دەرهات. هاوکات “بەندکراوێک بەناوی “مەحموود عەتایی” لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان کە ٥ ساڵ لەمەوبەر بەهمان تۆئمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.