ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە قۆم و دزفوول
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سەعید مۆتیع” خەڵکی شاری قۆم، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ڕەزا بەهرامی فەرد” خەڵکی شارستانی دزفوول، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات. شایانی باسە، سەعید مۆتیع بۆ ماوەی ٧ ساڵ ڕای کردبووە وڵاتی تورکییە و ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لاێەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.