ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە زەنجان و نیشابوور
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حسێن عەلی یاری” ٣١ ساڵ تەمەن و خەڵکی زەنجان کە پێشتر بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “سادق نزاکەت” ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی نیشابوور کە پێشتر بە تۆئمەتی “کوشتنی بە ئەنقەسەت” دەستبەسەر و بە قەساس مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.