فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە کرمان و بەندەرعەباس
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەبووبەکر شەبەخش” خەڵکی گوندی “سەرجەنگەڵ”ی سەر بە زاهێدان کە لە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان بەکردەوە دەرهات.
هاوکات، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەیووب پەرنیایی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شارستانی ڕەمشک لە پارێزگای کرمان، بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەوە، بەمەبستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانانە.