فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کەهنوج و ئەردەبیل
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم، لانیکەم دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کەهنوج و ئەردەبیل ئێعدام کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد بامری ٣٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “چارچای”ی سەر بە شارستانی زهکلوت کە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەهنوج ئێعدام کرا. هاوکات، سەرلە بەیانیی یەکشەممە، بەندکراوێک بە ناوی “شەهرووز عەلی مۆراد” ٤٦ ساڵ تەمەن کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل بەکردەوە دەرهات.