ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندننەکانی ورمی و شاری کورد
شەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۴   |  15-11-2025

سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “زابت ئەلدین عادل جەنگجو” خەڵکی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەر وەها سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەزڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی سەفا نیازی خەڵکی سنە، لە زیندانی ناوەندیی شاری کورد جێبەجێ کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو.