فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی زیاتر لە ١٢٠ هاووڵاتیی تەنیا لە مانگی خەزەڵوەر لە زیندانەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۲   |  03-12-2023

لە ماوەی مانگی خەزەڵوەردا لانیکەم سزای سێدارەی ١٢٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی پووشپەڕ، ٤٤ حاڵەت زیادی کردووە.
لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا، سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو تۆمار کرابوو، بەڵام لەم مانگەدا، بەشێوەی نێونجی لە هەر دوو ڕۆژدا، ٩ بەندکراو لەسێدارە دراون. لەم ڕێژەیەدا ۵۶ بەندکراو بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” لەسێدارە دراون. لە ماوەی مانگی خەزەڵوەردا سزای سێدارەی ١١ بەندکراوی سیاسی و ئایینی لە زیندانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. هەروەها سزای سێدارەی لانیکەم ٢ منداڵ و ٢ ژن لە زیندانەکانی سەبزەوار، چابەهار، کرمان و ڕەشت جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی ٢٣ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ١٩ لەسەدی کۆی گشتیی ئاماری لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە، ١٩ بەندکراوی کورد کە دەکاتە ١٥.٥ لەسەدی کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی ئەمانگە و هەروەها ٨ بەندکراوی تورک، ۵ بەندکراوی لوڕ و بەختیاری، ۵ بەندکراوی گیلەک و ٣ هاووڵاتیی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانیش لە زیندانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون. لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٣٩ حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە زیندانەکانی پارێزگای بەلووچستان ١٣ کەس، پارێزگای فارس ١٢ کەس و پارێزگای ئیسفەهان ۵ کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.
 جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو
زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” بووە کە ۵۶ بەندکراوە بووە.
تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: ۵٣ کەس
تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئایینی: ١١ کەس
تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ١ کەس
تۆمەتی دزیکردنی چەکدارانە: ١ کەس