فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025

سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “موزەفەر شاهسواری” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان، “محەممەد شەهیدی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان و “ئەشکان کازمی” خەڵکی بەشی گواوەری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان و لە ئەندامانی فەرمیی ئەرتەش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی دیزڵئاوای جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موزەفەر شاهسواری و محەممەد شەهیدی ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها ئەشکان کازمی ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی “شیوا زەفەری”، برای هاوژینەکەی و پارێزەری هاوژینەکەی “پەریوەش زەفەری”، بە چەکی سازمانی بە هۆی ناکۆکی لەسەر مارەیی و جیهاز، دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.