فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “فەرزاد میرزایی” تەمەن ٤٥ ساڵ و “فەرهاد فەردینی” تەمەن ٣٥ ساڵ و “سەمەد هاشمی” تەمەن ٤٥ ساڵ و هەر سێ خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ بەندکراوە لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان” و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.