ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۴   |  03-09-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ بەندکراو کە ناوی یەکێکیان “سەجاد سادقی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی کۆهدەشت ڕاگەیەندراوە، لە پەروەندەی جیاجیادا، بەتۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.