فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۴   |  15-10-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی خەڵکی کۆهدەشت بە ناوەکانی “ئەمیرڕەزا قوبادی، مەجید حاتەمی و سەجاد حاتەمی” لە زیندانی قزڵحیسار جێبەجێ کرا.
میدیاکانی سەر بە ڕیژیم لەمبارەوە نووسیویانە، دەستبەسەرکرانی ئەو سێ تۆمەتبارە، پاش چەندین حاڵەتی دزی چەکدارانە لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو لە گەڕەکە جیاوازەکانی تاران و چەند شاری دیکەدا ڕوویداوە. ئەو تۆمەتبارانە پاش دەستگیرکرانیان لە ساڵی ١٤٠٣، بە تۆمەتگەلی وەک «شەڕ لەگەڵ خودا”، “بەشداریی لە دزیی ماڵ بە شێوەی زنجیرەیی” و “ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشە لە کەسانی ناوماڵ و هەڕەشە بە چەکی گەرم» حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا بوو.