ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قەلحیساری کەرەج
چوارشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۳   |  15-05-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد کەریم گەڕاوەند” و “سیرووس حەیاتبینی” بەندکراوانی خەڵکی کۆهدەشت لەگەڵ “محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور” خەڵکی نوورئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستان لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەو سێ بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.