ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شیراز
دوشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۳   |  16-09-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شیراز، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، ئێعدام کران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەبدولجەلیل ئێحسانی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شارستانی سەرباز و دانیشتووی ئێرانشار، “یەحیا زەرگەری” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئێرانشار و “مێهدی جەهان پوور” تەمەن ٢١ساڵ و خەڵکی فیرووزئابادی سەربە پارێزگای فارس، چەند ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.