ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حەسەن حەسەن بەیگی” خەڵکی سەروای کارزانی سەر بە شاری شیروان و چەرەداول، وێڕای دوو ژن کە ناسناویان نادیارە و بە دواداچوونی بۆ دەکرێت، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
شایانی باسە،، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر و لە دۆسیەی جیاوازدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.