فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شیراز
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “فەرۆخ نەسیری” تەمەن ٤٠ ساڵ و “پەیام چراغی” تەمەن ٣٦ ساڵ، هەردوو خەڵکی نەجەف ئابادی سەر بە شاری ئیسفەهان و هەروەها بەندکراوێکی دیکە بەناوی “مەنسوور قولی زادە” خەڵکی ڕەفسەنجان، لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرۆخ نەسیری و پەیام چراغی، چوار ساڵ لەمەوبەر لە پەروەندەیەکی هاوبەش بەتۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هەروەها،مەنسوور قولی زادە، سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆئمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.