ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
یەکشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۴   |  13-04-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەڵڵانەزەر گریگیج”تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی زەهەک، “عەبدوسەلام بەلوچ مەشکنتی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاهوران و دانیشتووی چابەهار و “فەرەیدوون محەممەدی” دانیشووی چابەهار، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدوسەلام بەلوچ مەشکنتی بە تۆئمەتی “کوشتنی مەئموورێی بانکی سپە لە چابەهار” و ئەڵڵاننەزەر گرگیج و فەریدون محەممەدیش بە تۆئمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەکووم کرابوون. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی بەلوچ، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون.