فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
هەینی ۰۲-۰۳-۱۴۰۴   |  23-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “عەدنان لەبەک پوور” و ڕەزا (ناوبانگ نادیار)، كە هەردووكیان خەڵكی ئیلامن‌، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ كراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو بەندكراوە پێشتر لە دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی بەندكراوێكی دیكە بە ناوی “بێهرووز فەتحوڵڵاهی” خەڵكی ئیلام، لەم زیندانە جێبەجێ كراوە.